بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی خۆی بۆ بارودۆخی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزی دەکەن و لە درەنگانی شەوی سبەی دووشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین دەست پێدەكات.
ڕۆژی یەکشەممە، 11ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت. پلەکانی گەرما بە بەراورد بە دوێنێ 1 بۆ 2 پلە بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرما بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر: 12، سلێمانی: 9، دهۆک:11، کەرکوک: 14، هەڵەبجە: 10، پیرمام: 9، سۆران: 10، زاخۆ: 13، ئاکرێ: 12، چەمچەماڵ: 12، حاجی ئۆمەران: 2.
سبەی ڕۆژی دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەم، کەشناسی پێشبینی دەکات: ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە هەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. لە درەنگانی شەودا، شەپۆلێکی بارانبارین بە شێوەی نمە بارانی پچڕپچڕ ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە هەروەها پلە نزمەکان زیاتر نزم دەبنەوە، بەڵام پلە بەرزەکان 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی دووشەممە:
هەولێر: 14، پیرمام:11، سۆران: 12، حاجی ئۆمەران: 4، سلێمانی: 11، چەمچەماڵ: 14، دهۆک: 12، زاخۆ : 14 ، ئاکرێ: 13، هەڵەبجە: 13
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.