ئهمڕۆ چوارشەممە حكوومهتی ئەمهریکا ڕایگەیاند کە دەستی بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگریی رووسیادا گرتووە لە باکووری ئەتڵەسی، ئەمەش لە چوارچێوەی گەمارۆدانی کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی واشنتۆن کە پەیوەندییان بە ڤەنزوێلاوە هەیە.
جگه لهوه میدیاكانی ئهمهریكا بڵاوییان كردووهتهوه، واشنتۆن ڕاگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە کەنارەکانی دهریای کاریبی ڕاگەیاند کە هیچ ئاڵایەکی هەڵنەکردبوو و سزای ئەمریکای لەسەر بوو.
ئۆپەراسیۆنی ئەمهریکا لە باکووری ئەتڵەسی دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان هات کە ڕووسیا کەشتییەکی جەنگیی بۆ هێزی دهریایی خۆی ناردووهته نزیك سنوورهكانی ڤهنزوێلا.
فەرماندەیی هێزیی دهریایی ئهمهریكا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە لەگەڵ وێنەیەکی پاسەوانی کەناراوەکاندا نووسیویەتی ، "وەزارەتەکانی داد و ئاسایشی ناوخۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی ئەمڕۆ دەستبەسەرداگرتنی تانکەری بێلا 1یان ڕاگەیاند بەهۆی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکاوە.
لای خۆیەوە، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە نووسیویەتی "گەمارۆ نایاسایی و سزادراوەکانی سەر نەوتی ڤەنزوێلا بە تەواوی لە هەموو شوێنێکی جیهان کاری جێبهجێ دهكرێت. "
واشنتۆن ئاشكراشی كردووه، ئەو کەشتییەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە باکووری ئەتڵەسی دەستی بەسەردا گیراوە، بەشێک بووە لە بەلەمێکی نهێنی کە نەوتی بۆ رووسیا و ئێران و ڤەنزوێلا دەگواستەوە، ئەمەش پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکایه لهگهڵ وڵاتاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.