هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ژمارەی قوربانی هاووڵاتییانی سڤیلی هەردوو گەڕەكی كوردنشینی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە پارێزگای حەلەب بڵاوكردەوە لە ئەنجامی شەڕ و توندوتیژی و تۆپبارانەكانی سوپای سووریا.
هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: ژمارەی قوربانییان بەهۆی مووشەك و تۆپبارانە بەردەوامەكانی هێزەكانی سەر بە سوپای سووریا لە هەردوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بەرزبووەتەوە.
بڵاویشی كردەوە: تا ئێستا 7 هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە و 54 كەسی دیكەش بریندار بوون.
هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: گرووپەكانی سەر بە حكوومەتی دیمەشق بە زریپۆش و مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش دەكەنە سەر خانوو و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان لە هەردوو گەڕەكەكە.
لە راگەیەنراوەكەی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ئاماژە بەوەشدراوە كە هێزەكانی سەر بە حكوومەتی دیمەشق لە رێگەی زریپۆشەوە بەتەواوی گەماڕۆی هەردوو گەڕەكەكەیان داوە و بەهەموو شێوەیەك هێرش دەكەنە سەر هاووڵاتییانی سڤیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.