فڕۆکەخانەی ئەمستردام-شیفۆل کە یەکێکە لە گەورەترین فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا، ئەمڕۆ چوارشەممە لانیکەم 700 گەشتیی ئاسمانیی بەهۆی بەفر و باوە هەڵوەشاندەوە، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی چەندین گەشتیی تر لە چەند ڕۆژی رابردوودا.
زیاتر لە هەزار کەس شەوەکەیان له‌ناو فرۆكه‌خانه لە شیفۆڵ بەسەر برد و كاربه‌ده‌ستانی فڕۆکەخانەی ئه‌مستردام جێگەی نوستنیان بۆ ئەو گەشتیارانە دابینکرد کە دەبوو لەوێ بخەون.
فڕۆکەخانەی ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ چوارشەممە هاتوچۆی ئاسمانیی لە فڕۆکەخانە بە پەککەوتوویی ماوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمەکانی لابردنی بەفر کاردەکەن بۆ ئەوەی به زووترین كات گه‌شته‌كان به سه‌لامه‌تی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه."
ئه‌وه‌ش هاتووه: "بارودۆخی زستانه و بای بەهێز هاتوچۆی ئاسمانیی سنووردار كردووه و تا ئێستا زیاتر لە 700 گەشت هەڵوەشاونەتەوە و پێشبینی دەکەین ئەم ژمارەیە بەرزبێتەوە".
هەروەها خزمەتگوزارییەکانی شەمەندەفەر لە هۆڵەندا تووشی پچڕانی توند بوونه‌ته‌وه، کۆمپانیای هێڵی ئاسنیی نیشتمانیی هۆڵەندا ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە پێویستیان بە سەفەر نییە له ئێستادا گه‌شت نه‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.