سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ئاشكرای دەكات كە ساڵی رابردوو بە گوژمەی 116 ملیار دینار پڕۆژە لە پارێزگای هەولێر جێبەجێكراوە كە لەنێویاندا یەك ملیۆن مەتر دووجا كاری شەقام و رێگەوبان بووە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوی كردەوە: لە ماوەی ساڵی 2025 بە گوژمەی 116 ملیار دینار 67 پرۆژەی جۆراوجۆرمان لە شاری هەولێر جێبەجێ کردووە.
بڵاویشی كردەوە: لەنێو پڕۆژەكان بە رووبەری یەك ملیۆن مەتر دووجا کاری کردنەوەی شەقام و هەروەها 260 هەزار مەتر دووجا کاری قیرتاوکردن ئەنجامدراون.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر ئاماژە بەوەش دەكات: ئەمە سەرەڕای بەرهەمهێنانی 12 هەزار تۆن قیر بۆ چاککردنەوەی رووبەی 60 هەزار مەتر دووجا بۆ شەقامە ناوخۆییەکان .
جەختیشی كردەوە كە بەپێی پلانی نوێی ساڵ، کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شەقام لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەردەوامی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.