بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاسمان بە گشتی جێگیر دەبێت و پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی کەم دەکات.
ڕۆژی سێشەممە، 6ـی کانوونی دووەم، بەرێوبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت و لە نێوان 5 بۆ 10 کم/ک دەبێت بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، پلەی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای شارەکان بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
بۆ سبەی ڕۆژی چوارشەممە، 7ـی کانوونی دووەم، ئاسمان بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت. خێرایی با بە 5 بۆ 10 کم/ک دەمێنێتەوە و مەودای بینین کەمێک کەم دەبێتەوە بۆ 8 بۆ 9 کم. پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و لە هەندێک ناوچە کەمێک بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 14 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.