ئهمڕۆ شەممە کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دوای راگەیاندنی دەستگیرکردنی نیكۆلاس مادۆرۆ سهرۆكوهزیرانی ڤەنزوێلا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە داوای خۆگرتن و ڕێزگرتنی لە یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ڤەنزوێلا کرد.
كایا کالاس لە ڕێگەی پلاتفۆرمی "ئێکس "ەوە رایگەیاند: لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە و بیری خستەوە کە یەکێتی ئەوروپا شەرعیەتی دیموکراسی مادۆرۆ دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێتی ئەوروپا چەندین جار دووپاتیکردووەتەوە کە مادۆرۆ شەرعیەتی نییە و داوای گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵاتی کردووە لە مادۆرۆ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە هەر حاڵەتێکدا دەبێت ڕێز لە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان بگیرێت. داوای خۆگرتن له حكوومهتی ڤهنزوێلا دەکەین".
كالاس ئهوهشی خستووهتهڕوو: یەکێتی ئەوروپا لە نزیکەوە چاودێری ئاڵۆزی و پێشهاتەکانی ڤەنزوێلا دەکات و ئاماژەی بەوەشکردووه کە سەلامەتی هاووڵاتییانی یەکێتی ئەوروپا لەو وڵاتەی ئەمهریکای باشوور ئەولەویەتی ئێمهیه ."
پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و مادۆرۆ لە دوای دووبارە هەڵبژاردنەوەی لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا ئاڵۆز بووە و یەکێتی ئەوروپا به فهرمی رایگەیاندووه کە مادۆرۆ هیچ شەرعیەتێکی دیموکراسی نییه لای ئهوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.