Erbil 31°C پێنجشەممە 13 ئاب 17:57

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا حوسێن عارف دەکات

100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی مامۆستا حوسێن عارف چیرۆکنووس، ڕۆماننووس و نووسه‌رى دیارى كورد بڵاو كردەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا رایگەیاندووە "مامۆستا حوسێن عارف پێگه‌يه‌كى دیارى له‌ چیرۆک و وێژه‌ى کورديدا هەبووە و يادى ئه‌و بۆ هەمیشە به‌ زيندوويى دەمێنێتەوە".

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن عارف، چیرۆکنووس، ڕۆماننووس و نووسه‌رى دیارى كورد و ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان، پرسە و هاوخەمیم پێشكه‌ش به‌ بنەماڵەی بەڕێزیان، نووسەران و تەواوی ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم.

خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن عارف، وەک نووسەرێكى پێشەنگ و خاوه‌ن خامه‌يه‌كى به‌پێز، پێگه‌يه‌كى دیارى له‌ چیرۆک و وێژه‌ى کورديدا هەبوو، يادى ئه‌و به‌ خزمەت و بەرهەمە دانسقەکانی بۆ هەمیشە لە مێژووی ڕۆشنبیریی كورديدا به‌ زيندوويى دەمێنێتەوە.

لە خوای مه‌زن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى به‌ بنەماڵەی بەڕێزيان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/8/13

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.