Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 06:30

خامنەیی: داواکارییە ئابوورییەکانی خۆپیشاندەرانی ئێران ڕەوایە

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ شەممە 3-1-2026 ، ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران دووپاتی کردەوە کە داخوازییە ئابوورییەکانی خۆپیشاندەرانی ئێران "ڕەوا"یە، لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە ئاژاوەگێڕان لە حەوتەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکاندا کردەوە.

خامنەیی له‌ په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا گوتیشی: دەسەڵاتدارانی وڵات دان بەم سەختییە ئابورییانەدا دەنێن و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن بۆ رزگار بوون له‌م دۆخهی وڵات تێیكه‌وتووه‌.

 خامنه‌یی راشیگه‌یاند: سەرۆککۆمار و بەرپرسانی باڵا کار بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکەن له‌ زووترین كاتدا.

 ئاماژەی بەوەشکرد، " بازرگانەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بەم دۆخە و مافی خۆیانە ئەو کارە بکەن و ئه‌وان ڕۆڵه‌ی ئێمه‌ن."

لە درێژەی قسەکانیدا خامنه‌یی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "ئێمە لەگەڵ خۆپیشاندەران خەریکی گفتوگۆین، بەڵام هیچ سوودێکی نییە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژاوەگێڕان بکەین و دەبێت بوەستێنرێن".

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.