Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:22

جێهێشتنی قاپ و قاچاخ لە شەواندا تاكو بەیانی.. زۆر مەترسیدارترە لەوەی بیری لێ دەكەیتەوە

کوردستان TV
100%

پسپۆڕانی زیندەوەرزانی هۆشداری دەدەن لە جێهێشتنی قاپ و قاچاخ لە دوای نانخواردن لەنێو چێشتخانەدا لە كاتەكانی شەوان تاكو بەیانی، چونكە كەشێكی گونجاو بۆ بڵاوبوونەوە و گەشەكردنی بەكتریای زیانبەخش دەڕەخسێت كە رەنگە ببێتە هۆی ژەهراویبوون و چەند جۆرێك نەخۆشی مەترسیدار.

زۆرێك لە خانمان بووەتە خوو لەلایان كە قاپ و قاچاخ بە پیسی لە چێشتخانەكاندا لە كاتەكانی شەوان تاكو بەیانی جێدەهێڵن، بێ ئاگان لەوەی كە ئەم خووە سادەیە دەبێتە هۆی مەترسییەكی گەورە بۆ سەر تەندروستییان.

پسپۆڕانی زیندەوەرزانی ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەو كەشە گەرم و شێدارەی بەهۆی جێهێشتنی قاپ و قاچاخەكان دروست دەبێت، دەبێتە هۆكار بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری میكڕۆبە زیانبەخشەكان.

جایسۆن تیتۆر كە پسپۆڕێكی زیندەوەرزانییە لەمبارەیەوە دەڵێت "جێهێشتنی قاپ و قاچاخ لە شەواندا تاكو بەیانی دەبێتە هۆكار بۆ بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی جۆرەها میكڕۆبی زیانبەخش و مەترسیدار وەك بەكتریای كۆڵۆن و نەخۆشییە گوازراوەكان و نەتانەت بەكتریای زیانبەخشی پێستیش".

هەر لەسەر ئەم بابەتە، زانكۆی كاردیف میترۆپۆلیتان لە بەریتانیا بۆ توێژینەوە نموونەی 46 چێشتخانەی ماڵانیان وەرگرتووە، دوای پشكنین بۆیان دەركەوتووە كە لەنێو ئەو ماڵانەدا زۆرترین رێژەی بەكتریای زیانبەخش لە چێشتخانەكاندا بوونی هەبووە.

دوای پشكنین لە چێشتخانانەكاندا بۆیان دەركەوتووە كە ئەو بەكتریایانەی لە چێشتخانەكان بڵاوبوونەتەوە دەبنە هۆكار بۆ تووشبوون بە ڕشانەوە و ئیسهالی و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆلۆن لە مرۆڤدا بەتایبەتیش لەو كەسانەی لە خوار تەمەنی 50 ساڵیدان.

بۆیە ئامۆژگاری خانمان دەكەن دوای نانخواردنی ژەمی ئێوارە، راستەوخۆ قاپ و قاچاخەكان بشۆن و بەهیچ شێوەیەك بیر لە جێهێشتنی تا كاتەكانی بەیانی نەكەنەوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.