ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ـی کانوونی یەکەمی 2025، لە ناحیەی تازەی باشووری کەرکووک، گەنجێک بەناوی (بورهان کەرار) لەناو ماڵەکەی خۆیاندا بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی تازە بە هەڵۆ جەباری پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند، گەنجەکە تەمەنی 18 ساڵ بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە و ئەنجامدانی پشکنینە سەرەتاییەکان، بەهۆی سەختیی کاریگەریی تەزووی کارەباکە گیانی لەدەست دابوو، راستەوخۆ تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوە، ڕووداوەکە لە خانووێکی نوێدا ڕوویداوە. دەرکەوتووە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە بۆ "هەڵەی هونەری لە دیزاینی کارەبای ماڵەکەیان" دەگەڕێتەوە، کە بووەتە هۆی دروستبوونی تەزوویەکی بکوژ و گیانلەدەستدانی (بورهان)
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.