به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر داوا له جوتیارانی سنووره‌كه‌ی ده‌كات له دوای بۆنه‌كانی ساڵی نوێ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سنووری خۆیان بكه‌ن بۆ به‌بازاڕكردنی گه‌نمه‌كانیان له داهاتوودا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، ئاگاداری سەرجەم جووتیارانی سنووری پارێزگای هەولێر دەکه‌ینه‌وه لە سەرەتای ساڵی نوێوە 4-1-2026 تا 15-2-2026 سەردانی بەش و بەڕێوبەرایەتییە کشتوکاڵیەکانی سنووری خۆیان بکەن لە پارێزگای هەولێر بۆ ناونووس كردنیان له فرۆشتنی گه‌نمه‌كانیان له داهاتوودا.
راشیگه‌یاند: له ماوه‌ی ئه‌و به‌رواره‌ی كه دیاریكراوه ناوه‌كانیان تۆمار ده‌كرێت لە پۆستەی بەبازار کردنی گەنم لە سایلۆدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئەو جوتیارانه‌ی كه زەویەکانی خۆیان داچاندووە بە دانەوێڵە پێویستە ئاگادار بن تا بێبەش نەبن لەم پرۆسەیه و گه‌نمه‌كانیان له داهاتوودا به نرخی شیاو بفرۆشن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.