ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکی هاوخەمیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی شیرین خان، کچی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی و خوشکی شێخ عوسمانی نەقشبەندی، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی دکتۆر شێخ مادح و تەواوی موریدانی تەریقەتەکە لە کوردستان و جیهان دەکات.
دەقی پەیامی سەرۆک:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان دکتۆر شێخ مادح شێخ
عوسمان نەقشبەندی،
خانەوادە و تەریقەتی نەقشبەندی
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی شیرین خانی کچی جەنابی شێخ عەلائەدینی نەقشبەندی و خوشکی جەنابی شێخ عوسمان نەقشبەندیمان پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی موریدان و مەنسوبانی تەریقەتی نەقشبەندی لە کوردستان و هەموو جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.