Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 09:27

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت دەکات بەهۆی کۆچی دوایی خاڵییەوە و هاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەکەیان دەردەبڕێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15ـی کانوونی یەکەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڕێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکوومەت کرد بۆ کۆچی دوایی خاڵی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.