Erbil 31°C چوارشەممە 19 ئاب 09:28

گوتەبێژی حەج و عومرە: هەواڵی گیرخواردنی چەند عومرەكارێكی كورد لە عەرعەر دوورە لە راستییەوە

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رەتی دەكاتەوە هیچ عومرەكارێكی هەرێمی كورستان لە دەروازەی سنووری عەرعەر گیری خواردبێت.

كاروان ستوونی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە هەندێك میدیا و تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەنگۆی گیرخواردنی چەند عومرەكارێكی خەڵكی رانیە لە دەروازەی سنووری عەرعەر بڵاو كراوەتەوە، دوای بەدوادچوونەكانمان رایدەگەیەنین كە ئەم دەنگۆ و هەواڵانە راست نین و دوورن لە راستییەوە.

راشیگەیاند: ئێمە وەك حكوومەت و بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی كوردستان بەردەوام لەسەر هێڵین و هەر عومرەكارێكی كورد كێشەی هەبێت بە زوویی گرفتەكانیان بۆ چارەسەر دەكەین و بۆ ئەم مەبەستە لە ماوەی رابردوودا گرفتی خەڵكێكی زۆرمان چارەسەر كردووە.

هەروەها رایگەیاند: هەر كەسێك لە رێگەی فەرمییەوە عومرە بكات، ئێمە ئاگادارین و تا ئێستا هیچ كێشەیەكی رێگریكردن لە دەروازەكان روویان نەداوە.

كاروان ستوونی گوتیشی: قسەمان لەگەڵ نووسینگەی حەج و عومرەی ئیدارەی راپەڕینیش كردووە و ئەوانیش جەختیان كردۆتەوە كە هیچ عومرەكارێكیان ئەوەی كە بە فەرمی چووتە عومرە، گیریان نەخواردووە و لە دەروازەكان كێشەیان بۆ دروست نەبووە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش دا كە وەك حكوومەتی هەرێمی كوردستان ماوەیەكە كۆمپانیاكانی عومرەیان لە هەرێمی كوردستان ڕێك خستووەتەوە كە ئێستا ژمارەیان زیاتر لە 400 كۆمپانیایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.