ئهمڕۆ دووشەممە روستم ئومێرۆڤ، دانوستانکاری کیێڤ له دیداری دوو رۆرژهی بهرلین رایگەیاند، پێشکەوتنی ڕاستەقینە لە میانەی دوو ڕۆژ گوتووێژ لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمهریکا لە بەرلین و سهرۆكانی ئهوروپا سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە شەڕی رووسیا لە ئۆکراینا بەدیهاتووە.
ئاژانسی ههواڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه، ئومێرۆڤ لە سۆشیال میدیای خۆی رایگهیاندووه: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا دانوستانەکانی ئۆکراینا و ئەمهریکا بەرهەمدار بوونه و پێشکەوتنی ڕاستەقینە بەدەست هاتوون.
ئاماژەی بەوەشکرد: "هیوادارین بگەینە رێککەوتنێک تا زیاتر لە ئاشتی نزیکمان بکاتەوه. "

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.