ئەمڕۆ دووشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە دیوانى پارێزگا پێشوازیی له ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ئه‌لشححى، کونسوڵی گشتیی نوێی ئیمارات لە هەولێر كرد.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر وێڕای بە گەرمی بەخێرهێنان و پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی، هەموو پشتگیرییەكی پارێزگای هەولێر و لایەنە پێوەندیدارەكانی بۆ سەرخستنی ئەركەكانی پیشاندا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست .
ئاماژەی بەوەدا كە گەلی کوردستان هەمیشە روانگەیەکی ئیجابی و دۆستانەیان بەرانبەر بە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی هەبووه و ستایشى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئیماراتی كرد و خواستى بره‌ودانى زیاتری به هه‌موو بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌شی لەگەڵ وڵاتەکەیان دووپات كرده‌وه.
لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا، هەردوولا جەختیان لەبەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوانیان کردەوە.
پارێزگارى هەولێر رۆڵی کونسڵخانە و کونسوڵی پێشوو و حكوومه‌تی ئیمارات و مانگى سوورى ئیماراتى له هاوکاری و هەماهەنگییان لەگەڵ هه‌رێمى كوردستان و پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند كه هه‌میشه له كاره مرۆییه‌كان و پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشه‌نگ بوونە.
لەلایەن خۆیەوە کونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر، سوپاسى پارێزگارى هه‌ولێرى كرد بۆ ئه‌و پیشوازییه گه‌رمه‌ى كه لێیكرا و تەئکیدی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان کونسڵخانه‌ی گشتیی ئیمارات و پارێزگاى هەولێر کردەوه و ستایشی پێشکەوتن و بوژانەوەی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕاگەیاند وڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەکنەلۆژیای زانیاری و کشتوکاڵ و گەشتیاری و بوارەکانی تر لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.