Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 03:20

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس: شانازی بە هاریكاریی لەگەڵ عێراق دەكه‌ین

کوردستان TV
100%

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئه‌مرۆ شەممە گه‌یشته‌ عێراق و  شانازی خۆی بە هاوكارییە بەردەوامەكانی لەگەڵ عێراق دەربڕی.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە كاتی گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد.

لە بەیاننامەكەی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه‌: ئەم سەردانە هاوكات بووە لەگەڵ راگەیاندنی كۆتایی هاتنی ئەركی نێردەی هاوكاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق (یونامی)، دوای چەندین ساڵ لە جێبەجێكردنی ئەركەكەی لە پاڵپشتیكردنی پرۆسەی سیاسی و بەرەوپێشبردنی سەقامگیری له‌ عێراقدا.

 لەمیانی دیدارەكەدا فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی لە پێزانینی حكوومەتی عێراق كردەوە بۆ ڕۆڵی گرنگی نەتەوە یەكگرتووەكان و یۆنامی لە پاڵپشتیكردنی عێراق لە قۆناغەكانی رابردوودا.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆتایی هاتنی كارەكانی یۆنامی گوزارشتە لەو پێشكەوتن وسەقامگیرییەی كه‌ عێراق بەدەستی هێناوه‌.

هەروەها توانای عێراق لەبەڕێوەبردنی كاروباری نیشتمانی و بەهێزكردنی سەروەری و دامەزراوە دە ستورییەكانی .

 لای خۆیەوە ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان شانازیی خۆی بە هاریكاریی هەنووكەیی لەگەڵ عێراق دەربڕی و جەختیكردەوە كه‌ ئه‌ركه‌كانمان له‌ عێراق له‌ ئێستادا كۆتایی هات، به‌ڵام پاڵپشتی بەردەوامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق لە ڕێگەی جیاواز و تازه‌وه‌ كە گونجاو بێت بۆ قۆناغی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.  

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.