سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی حەوفتاوسێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە هەموو ئەندامانی ڕێکخراوەکە و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان کرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد و جەختی کردەوە "یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەسکەوتێکی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازای کوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد".
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی كوردستان".
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بهڕێزان سكرتێر و ئهندامانی مهكتهبی سكرتاریهتی یهكێتیی ئافرهتانی كوردستان، به بۆنهی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتی ئافرهتانی کوردستان پیرۆزبایی گهرم ئاراستهی ئێوه و ههموو ئهندامانی رێکخراوه تێکۆشهرهکهتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دهکهم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد. ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی كوردستان.
لەو یادەدا پێزانینم هەیە بۆ خەبات و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان و ئەو ئەركەی كە لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستان لەسەر شانیان بووە. دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
11ی كانوونی یەكەمی 2025
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.