پۆلیسی گەرمیان دۆزینەوەی تەرمی ئەو منداڵەی ڕاگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە قەزای کەلار لە کاتی یاریکردندا کەوتە نێو ئاوەوە و خنکا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: تەرمی ئەو منداڵەی ئێوارەی ئەمڕۆ لەژێر پردی گازینۆ لە نێو لافاودا خنکا، دۆزرایەوە.
منداڵەکە بە مەبەستی یاریکردن چووەتە ژێر پردی چەمی گازینۆ لە کەلار، بەڵام کەوتبووە نێو ڕێڕەوی ئاوەکە و بەهۆی لافاو و بەهێزیی ئاوەکەوە خنکا.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی لە کەلار، منداڵەکە ناوی "ئەیوب عومەر"ـە و کەمێک لەمەوبەر تەرمەکەی لە لایەن تیمەکانەوە لە نزیک قەڵای شێروانە لە کۆتایی ڕێڕەوە ئاوییەکە دۆزراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.