سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، واشنتۆن هێشتا بە قوڵی نیگەرانە لە نیازی ئێران و جووڵەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەخت لەوە دەکاتەوە کە چاودێریی دۆخەکە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2025، ژەنەڕاڵ دان کەین، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی بەرگریی نیشتمانیی ڕیگان ڕایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی سەخت و پڕ لە ئاڵنگارییە و ئێران تێیدا وەک سەرچاوەی نیگەرانیی بەردەوام دەمێنێتەوە.
کەین ئاماژەی بەوە دا کە چاودێریکردنی دۆخی ناوچەکە لەڕێگەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (CENTCOM) بەڕێوە دەچێت بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدان کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا بەردەوامن، بەتایبەتی دوای زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.