ئەمشەو چوارشەممە لە گەڕەكێكی شاری كەركووك بەهۆی شۆڕتی كارەبا لە ئەنجامی دروستبوونی لافاو، ئافرەتێك گیانی لەدەست دا.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە كەركووك پێی راگەیاندین: کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکى شۆراوى کەرکووک ئاو چووە ناو ماڵێکەوە و دواتر ژنى ماڵەکە کە هاتووەتە دەرەوە دەستى لە ستوونى کارەبا داوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.
لای خۆشییەوە سەرچاوەیەک لە بنکەى پۆلیسى رەحیماوە هەواڵەكەی پشتڕاست کردەوە و گوتیشى كە تیمەکانیان گەیشتوونەتە شوێنى رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەکەن.
كەركووك / هەڵۆ جەباری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.