هەرچەندە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان رێژەی بارانبارین كەم ببووەوە، بەڵام بەگوێرەی پێشبینییەكان شەپۆڵەكە كۆتایی نەهاتووە و لە چەند رۆژی داهاتوودا قۆناغی سێیەمی دەست پێ دەكاتەوە.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایگەیاند: ئەم شەپۆڵە بارانبارینەی چەند رۆژێكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، کۆتایی نەهاتووە لە رۆژانی داهاتوو قۆناغی سێیەمی دەست پێ دەکات.
راشیگەیاند: بە دروستی لە ڕۆژی هەینی داهاتووەوە قۆناغی سێیەمی شەپۆڵەكە دەست پێ دەكات و تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا: لە قۆناغی سێیەمی شەپۆڵەكەدا ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخۆڕ هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.