ئەمڕۆ سێشەممە، 9ـی کانوونی یەکەم، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ و قوتابییەکی شاری کەرکووک کرد کە بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستداوە.
وەزیری پەروەردە لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی قوتابی (بەیار عیسا یوسف) لە خوێندنی کوردی لە کەرکووک ئەنجامداوە.
گوتیشی، مخابن دوای تەواوبوونی دەوامی قوتابخانە و سەردانیکردنی ماڵی داپیری، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستداوە.
سەبارەت بە ڕاگرتنی دەوام لە کاتی کارەساتە سروشتییەکاندا، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە: "لە سێ ساڵی ڕابردوودا لەسەر بنەمای لامەرکەزیەت، دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کە دەسەڵاتی ڕاگەیاندنی پشوویان هەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هەر دۆخێکی کارەساتی سروشتی، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستایان و قوتابیان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.