Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 01:10

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە زانای كورد دکتۆر ڕەشاد میران ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشەممە لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە کۆمەڵناس و زانای ناسراوی کورد دکتۆر ڕەشاد میران کرد.

لە دیدارەکەدا، سەرۆک بارزانی پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ هەوڵە زانستی و ئاکادیمییەکانی دکتۆر ڕەشاد میران و دەستخۆشی و پیرۆزباییشی لێ کرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی (پوشکین) کە لە لایەن ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە شاری مۆسکۆ لە مانگی ڕابردوو پێی بەخشرا.

هەر لەو دیدارەدا دکتۆر ڕەشاد میران وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرۆک بارزانی، کورتەیەکی لەمەڕ کارە زانستیەکانی باس کرد و چەند کتێبێکی خۆی وەک دیاری پێشکەشی سەرۆک بارزانی کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.