ئه‌مڕۆ دووشەممە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا پشتگیریان لە توندکردنی بەرچاوی یاساکانی کۆچکردن کرد و رێگەیان دا ناوەندی گەڕانەوە بۆ پەناخوازە شکستخواردووەکان لە دەرەوەی بلۆکی یه‌كێتی ئه‌وروپا دابنێن كه 27 وڵاتی بلۆكه‌كه له‌خۆ ده‌گرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مرۆ له کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا لە برۆکسل گڵۆپی سەوزیان خستە سەر ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ یەکەمجار لەلایەن کۆمیسیۆنی ئەوروپاوە له‌باره‌ی یاسای تازه‌ی كۆچبه‌ران خراوەتەڕوو.
ئه‌وه‌ش هاتووه: له ماوه‌ی رابردوودا وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا رووبەڕووی فشاری زۆری خه‌ڵك و رێكخراوه مرۆییه‌كان بوونه‌ته‌وه به‌هۆی ره‌چاونه‌كردنی مافه‌كانی په‌ناخوازان.
ئه‌وه‌ش هاتووه: پێویسته ئه‌م له‌یه‌كترگه‌یشتن و هەنگاوه تازانه بۆ رێكخستنی یاسای كۆچبه‌ران پێش ئەوەی بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە پەسەند بكرێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.