Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 14:44

ئەمریکا جبەخانە ئەتۆمییەکەی نوێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

پیت هێگسێت، وەزیری شەڕی ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، واشنتن بە نیازە جبەخانەی چەکە ئەتۆمییەکانی نوێ بکاتەوە و بەمەش توانای بەرپەرچدانەوەی وڵاتەکە بەهێزتر بکات.

ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای فەرمانێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دێت کە لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا و لە میانی سەردانێکیدا بۆ کۆریای باشوور دەری کردبوو. لەو سەردانەدا ترەمپ فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کردبوو دەبێت بەپەلە تاقیکردنەوەی چەکە ئەتۆمییەکان دەست پێ بکەنەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکی بێپێشینەیە چونکە ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە بە تەواوی ڕاگیرابوون.

کۆگا ئەتۆمییەکەی ئەمریکا لە سێ پایەی سەرەکی پێکهاتووە کە بریتین لە؛ مووشەکە کیشوەر بڕەکان (ICBM) لەسەر وشکانی، ژێردەریاییە ئەتۆمییەکان و فڕۆکە بۆمبهاوێژەکان کە توانای هەڵگرتنی بۆمب و مووشەکی ئەتۆمییان هەیە. تا ئێستا بە وردی ئاشکرا نەکراوە کە ئایا ترەمپ داوای تاقیکردنەوەی کام بەشی ئەم سیستمە ئەتۆمییەی کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.