به‌هۆی گرتنه‌به‌ری یاسای تازه‌ی كۆچبه‌ری كه هه‌فته‌ی رابردوو ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ په‌سه‌ندی كرد، هاووڵاتییانی 19 وڵات له جیهاندا ره‌گه‌زنامه و مافی كۆچبه‌رییان له ئه‌مه‌ریكا لێده‌سه‌نرێته‌وه، له‌نێویشیاندا هاووڵاتییانی ئێرانی.
ئه‌مرۆ یەکشەممە حكوومه‌تی ئێران رایگەیاند، نزیکەی پەنجا هاووڵاتیی وڵاتەکەی لە ئەمه‌ریکاوە دەگەڕێنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتۆن بڕیاریدا دووبارە پێداچوونه‌وه به یاسای تازه بۆ ئەو مۆڵەتە نیشتەجێبوونانە بکاتەوە کە بە هاووڵاتیانی 19 وڵات دراوە لەنێویاندا هاووڵاتییانی ئێران.
لای خۆیه‌وه، ئیسماعیل قائانی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "لە ڕۆژانی داهاتوودا لەنێوان 50 بۆ 55 هاووڵاتی ئێرانی دەگەڕێنەوە بۆ وڵات".
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند: "بە هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه راست نییه كه گوایه ئه‌و كه‌سانه یاساکانی کۆچبەرییان له ئه‌مه‌ریكا پێشێلکردووە".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.