Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 19:26

وەزارەتی دارایی و ئابووری: لیستی مووچەی مانگی 11 ڕادەستی بەغدا کرا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانیان ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی کانوونی یەکەمی 2025، لە شاری بەغدا تیمی تەکنیکیی ئەم وەزارەتە، لیستی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی سەر بە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرد.

ناردنی ئەم لیستە وەک بەشێکە لە ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان بۆ ئەوەی لەلایەن بەغداوە وردبینیی تێدا بکرێت و پاشان پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.