Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 10:46

کەشناسی: باران بارین لە پچڕ پچڕەوە دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام

کوردستان TV
100%

بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتووی خستەروو دەڵێت باران بارین لە پچڕ پچڕەوە دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام.

ڕۆژی یەکشەممە،7ـی کانونی یەکەم، بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کەشی ناوچەکەمان بەگشتی هەور و باران بارین و زیادبوونی خێرای با و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەبێت. سەرەتا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت، لە کاتەکانی نیوەڕۆ و دوای نیوەڕۆ درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم، ئاستی دابارین بەشێوەی بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند دەبێت.

پلەی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ کەمێک نزم دەبێتەوە بۆ 1-2 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

کەشناسیی پێشبینیدەکات، ڕۆژی دووشەممە، 8ـی کانونی دووەم، کەشوهەوا لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری شەپۆلی باران بارین و نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور و قووڵ بوونەوەی نا جێگیری لە کەش لە ناوچەکەدا، شێوازی باران بارین لە پچڕ پچڕەوە دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندی بەردەوام و لە هەندێ کات و ناوچە بۆ  لێزمە باران لەگەڵ زیادبوونی خێرای با لە هەندی کات.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕاشیگەیاند: بۆ ڕۆژی دووشەممە، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ 4-6 پلە لە ناوچە شاخاوییەکان و بۆ 6-8 پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی

دهۆک: 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 16  پلەی سیلیزی

کەرکووک: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 15 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 18 پلەی سیلیزی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.