وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند لە هەولێر بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و مەترسیی لافاو چەند ئامادەکارییەک کرا.
ڕۆژی یەکشەممە، 7ـی کانونی یەکەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: چەند ئامادەكارییەکی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوەڕۆی هەولێر و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی شارەكە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی كۆبوونەوەی ئاوی زیادە و ڕێگریكردن لە مەترسیی لافاو ئەنجام درا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: لە هەڵمەتێكی تردا تۆڕەكانی ئاوەڕۆ و چاڵی شكنین و چاڵی وەرگرتنی ئاو لەم گەڕەكانەی شاری هەولێر خاوێنكرانەوە:-
1-شەقامی 100 مەتری.
2-جووتسایدی شەقڵاوە.
3-گەڕەكی ئاری.
4-گەڕەكی ژیان.
5-گەڕەكی هەڤاڵان.
6-گەڕەكی باداوە.
7-گەڕەكی سەروەران.
8-گەڕەكی قەتەوی.
9- بەحرکە
10- شوقەکانی هانا ستی
11- بەرزەپردی شەقامی 100 مەتری
12- نەورۆز
13- کوردستان
14- رێگەی مەخمور
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار باسی لەوەش کرد: هەڵمەتی خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان و كەندە سرووشتییەكان چەند ڕۆژێكە دەستیپێكردووە و بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.