Erbil 31°C چوارشەممە 30 ئەیلوول 11:25

شارەوانیی هەولێر: بەهۆی پێشبینیی بارانبارین تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان

کوردستان TV
100%

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و پێشبینیی هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرجەم تیمەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای دانانی پلانی وەرزی زستان و خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن، هەروەها فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوەکانی ئاوی سروشتی، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چەندین لیژنە و تیمی شارەزا لەگەڵ ئامێری قورسی فریاگوزاریی خێرا، لە تەواوی سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لەنێو گەڕەک و شەقامەکان جێگیر دەکەن".

شارەوانیی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی چڕبوونەوەی شەپۆلەکانی بارانبارین و ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراوی وەک کۆبوونەوەی ئاو یان لافاو، پەیوەندی بە تیمەکانی فریاگوزارییەوە بکەن.

بۆ ئەم مەبەستەش دوو ژمارە مۆبایلی بۆ پەیوەندیکردن (بە شێوەی ئاسایی، واتساپ، ڤایبەر و تێلیگرام) بڵاو کردووەتەوە کە بریتین لە:

• 07509584838
• 07514146642
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.