بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی و سبەی شەممەی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی، كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە دەبێت "ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانى دوێنێ پێنجشەممە".
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاند "ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ هەینی .
كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەیە بڵاوكردەوە:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 21 پلەی سیلیزی
کەرکووك: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.