Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 01:32

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دۆستانە و هاریکاری و هاوئاهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی عێراق و ناوچە ئاڵوگۆڕ کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.