Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 08:08

لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر شێواندنی گۆڕی كریستیانەكان لە كۆیە پێكهێنرا

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر كاری قێزەوەنی شێواندنی 17 گۆڕی كریستیانەكان لە گوندی هەرمۆتەی كۆیە پێكهێنرا بە مەبەستی دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزاگەیاندنیان.

پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند "سەبارەت بە شێواندنی ژمارەیەك گۆڕ لە گۆڕستانی کریستییانەکانی هەرمۆتە لە کۆیە، وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کارە، نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت بە پەرۆشەوە هاتە سەر هێڵ و دەستبەجێ داوای لێکۆلینەوە پێویستی كرد بۆ دۆزینەوەی تاوانباران، لەبەر رۆشنایی ئەو کارەش پارێزگاری هەولێر بریاری پێكهێنانی لێژنەی لێکۆلینەوەی دا" .

پارێزگای هەولێر راشیگەیاند "لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەت بریاریش درا گۆرستانەکە نۆژەن بكرێتەوە"

ئاماژەی بەوەش دا "لە سەرەتادا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە یەکێک لە گۆرە شێواندراوەكان گۆڕی هونەرمەندی مەزن خاڵە سێوە بوو بێت، بەڵام دوای لێکۆلێنەوە وەک قایمقامی کۆیە بۆ پارێزگاری هەولێر روونی کردۆتەوە کە گۆرەکەی خاڵە سێوێ نەبووە، بەڵکو 17 گۆری هاووڵاتییانی کریستیانی لە هەرمۆتە شێوێندراوە".

لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە "لیژنە لێکۆڵینەوەكە بە سەرپەرشتی قایمقامی کۆیە و لایەنە پەیوەندارەکانی لە پۆلیس و شوێنەوار و رۆشنبیری کۆیە دەبێت، ئەوەش بە مەبەستی دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەو کارە قێزەوەن و نامرۆڤانەیە و دواتریش دادگاییکردنیانە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.