وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌سته تێكده‌رانه‌یه ده‌كات كه شه‌وی رابردوو له شاری كۆیه هه‌ڵساون به شكاندنی كێڵ و قه‌بری گۆڕستانی كریستیانه‌كان. ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه..
شەوی ڕابردوو لەلایەن کەسانی گێرەشێوێن لە شاری کۆیە و گۆڕستانی کریستییانەکان، ژمارەیەک کێل و قەبری کریستییانەکان شکێندراون، ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی ئیدانەی ئەم کارە تێکدەرانە دەکەین کە دژی مێژووی ھاوبەش و پێکەوەژیانی ئاینییە.
داوا لەدەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەزای کۆیەش دەکەین بەدواداچوون بکرێ و بکەرانی ئەم کارە ترسنۆکانەیە دەستنیشان بکەن و دواتر ڕووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
کەسوکاری کۆچکردوانیش دڵنیا دەکەینەوە کە وەزارەتمان ھەموو گۆرەکان وەک خۆی نۆژەندەکاتەوە .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.