كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، وەڵامی زیاتر لە 800 سكاڵای ئەنجامەكانی هەڵبژاردنمان داوەتەوە و رێژەیەكی كەم ماوە كۆتاییان پێ بهێنرێت.
جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق راگەیاند: كۆی گشتی ئەو سكاڵایانەی كە لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن پێشكەش بە كۆمیسیۆن كرابوون 872 سكاڵا بوو.
راشیگەیاند: دەستەی دادوەری كۆمیسیۆن تا ئێستا وەڵامی زیاتر لە 800 سكاڵای داوەتەوە، بەمەش تەنیا رێژەیەكی كەم ماوە بۆ ئەوەی كۆتایی بە سكاڵاكان بهێنرێت.
گوتەبێژی كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەش دا كە تا رۆژی یەكشەممەی داهاتوو كۆتایی بە كاری سكاڵاكان دەهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.