Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 23:22

تیمەکانی لەناوبردنی مین بۆمبێکی چێنراویان لە سنووری شارەدێی کانی ماسی لەناو برد

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، تیمە تایبەتمەندەکانیان توانیویانە بۆمبێکی چێنراو لە دەڤەری بەرواری باڵا بگوازنەوە و مەترسییەکەی لەسەر هاووڵاتییان نەهێڵن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە بوونی بۆمبێکی چێندراو لە جۆری (IED) لە گوندی بناڤێی سەر بە شارەدێی کانی ماسی ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی (EOD) گەیشتنە شوێنی مەبەست.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردووەتەوە، تیمەکان توانیویانە بە شێوەیەکی زانستی بۆمبەکە هەڵبگرنەوە و بە مەبەستی لەناوبردنی بۆ شوێنێکی تایبەت بیگوازنەوە. هاوکات داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی دیتنی هەر جۆرە مین و تەقەمەنییەک یان تەنێکی نامۆ، دەستکاریی نەکەن و پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 182وە بکەن.

دەڤەری بەرواری باڵا و سنووری کانی ماسی لە پارێزگای دهۆک، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی لەسەر سنوور و ململانێ سەربازییەکانی ڕابردوو و ئێستا، یەکێکە لەو ناوچانەی کە پاشماوەی جەنگ و مین و تەقەمەنیی تێدا ماوەتەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی دەزگای مینەوە بەردەوام لە هەوڵی پاککردنەوەی ناوچەکەدایە تاوەکوو جووتیاران و دانیشتووانی گوندەکان بتوانن بەبێ مەترسی ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێ بکەن، جاروبار بەهۆی باران و لافاوەوە بەشێک لەو مینانە دەردەکەون یان دەگوازرێنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.