Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 06:32

حکومەتی عێراق بە فەرمی حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند

کوردستان TV
100%

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو و وەرچەرخانێکی گەورەی سیاسیدا، حکومەتی فیدراڵی عێراق لە ڕێگەی بەڵگەنامەیەکی فەرمییەوە گرووپەکانی حیزبوڵڵای لوبنان و حووسییەکانی یەمەنی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساند و بڕیاری سڕکردنی سەرچاوە داراییەکانیانی دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2025، ناوەڕۆکی ژمارە 4848ی ڕۆژنامەی فەرمیی (وەقائیعی عێراقی) بڵاوکرایەوە کە لە 17ی مانگی ڕابردوودا دەرچووە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، لێژنەی سڕکردنی سەرمایە و سەرچاوە داراییەکانی تیرۆر لە بەغدا، بە فەرمی هەردوو گرووپی ناوبراوی وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساندووە و ئەمەش بە پێشهاتێکی نوێ لە سیاسەتی عێراق بەرامبەر گرووپە چەکدارەکانی ناوچەکە دادەنرێت.

بەپێی لیستەکە، حیزبوڵڵای لوبنان لە زنجیرەی ژمارە 18 و حووسییەکانی یەمەن لە زنجیرەی ژمارە 19 جێگیر کراون. لە خانەی "زانیارییەکان"ـی بەڵگەنامەکەدا، هۆکاری ئەم پۆلێنکردنە بۆ "بەشداربوون لە کردەی تیرۆریستی" گەڕێنراوەتەوە.

ئەم بڕیارەی حکومەت پشتبەستنە بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پشتیوانیی دارایی تیرۆر ژمارە 39ی ساڵی 2015. لێکەوتە یاساییەکانی ئەم بڕیارەش بریتی دەبن لە سڕکردنی سەرمایە و سەرچاوە داراییەکانیان و قەدەغەکردنی هەر جۆرە هاوکارییەکی دارایی یان بانکی لەگەڵیاندا لە چوارچێوەی سیستەمی دارایی عێراقدا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.