Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 23:22

نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ د. ڕێواز فايه‌ق ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی د. رێواز فایەق سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان دەكات بەهۆی كۆچی دوایی باوكییەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا بۆ د. رێواز فایەق دەنووسێت "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌تان دەكەم و هاوسۆز و هاوخه‌متانم".

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ د. رێواز فایەق:-

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى باوكيان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خاتوو د. ڕێواز فايه‌ق، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم.
له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/12/3

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.