Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 10:43

سبەی کۆتا وادەیە بۆ تەواوکردنی مامەڵەی حاجیان

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە کۆتا وادەیە بۆ تەواوکردنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانەی ناویان بۆ حەجی 2026 دەرچووە و هەر کەسێک دوا بکەوێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.

کاروان ستونی، گوتەبێژی فەرمیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ماوەیەی دیاری کرابوو، سبەی پێنجشەممە 4ـی کانوونی یەکەمی 2025، دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی مامەڵەی حاجیان.

گوتەبێژی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەش دا، لە ڕێگەی نووسینگەکانیانەوە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، پەیوەندی بە هەموو ئەو کەسانەوە کراوە کە ناویان بۆ حەجی 2026 دەرچووە تاوەکوو مامەڵەکانیان تەواو بکەن.

ناوبراو ڕوونی کردەوە، ئەگەرچی بڕیار بوو ڕۆژی 27ـی تشرینی دووەمی 2025 دوا وادەی وەرگرتنی مامەڵەکان بێت، بەڵام لەسەر فەرمانی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و وەک هاوکارییەک بۆ هاووڵاتییان، وادەکە تا سبەی 4ـی کانوونی یەکەم درێژ کرایەوە.

سەبارەت بە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کارەکان، کاروان ستونی گوتی: "تیمەکانمان و ستافی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و نووسینگەکان، لەپێناو خزمەتکردنی حەجخوازان تەنانەت ڕۆژانی شەممەش کە پشووی فەرمییە دەوامیان کردووە و ڕۆژانی ئاساییش لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانییەوە تا 4:00ـی ئێوارە لە کاردابوون".

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی ئەو وادەیەی لەلایەن سعوودیەوە دانراوە، پێویستە تاوەکوو ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی 2026 هەموو ڕێکارەکانی پڕۆسەی حەج تەواو بکرێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.