Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 11:19

هاتوچۆی زاخۆ: بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تونێلی گەلیی زاخۆ دادەخرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاگاداری هاووڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە، بەمەبەستی ئەنجامدانی کاری پاککردنەوە، ئەمڕۆ دووشەممە تونێلی گەلیی زاخۆ بە کاتی دادەخرێت و ڕێگەی جێگرەوە دیاری دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەهۆی کارەکانی پاککردنەوەی شەقامەکەوە، بەم شێوەیەی خوارەوە تونێلی گەلیی زاخۆ دادەخرێت:

1- لە کاتژمێر (9:30)ـی بەیانی تا (11:00)ـی پێشنیوەڕۆ، سایدی ئاڕاستەی زاخۆ بۆ دهۆک دادەخرێت.
2- لە کاتژمێر (11:00)ی پێشنیوەڕۆ تا (12:30)ـی نیوەڕۆ، سایدی ئاڕاستەی دهۆک بۆ زاخۆ دادەخرێت.

هاتوچۆی زاخۆ ئاماژەی بەوەش داوە کە لەو ماوەیەدا شۆفێران دەتوانن ڕێگەی کۆنی گەلیی زاخۆ وەک ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن تاوەکو تونێلەکە دەکرێتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.