Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 19:34

تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ كۆمپانیاكانی حەج ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو تاقیكردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ هەموو ئەو كۆمپانیایانە ئەنجام بدرێت كە داوایان كردووە لە پڕۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو هاوەڵی حاجییان بكەن، تاقیكردنەوەكانیش بەشێوەی ئامادەبوون یاخود ئۆنلاین ئەنجام دەدرێن.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە دەکەینەوە ئەوانەی لە دەروازەی ئەلیکترۆنی حەج داواکارییان پێشکەش کردووە بە مەبەستی هاوەڵیکردنی حاجیانی کوردستان لە وەرزی حەجی 2026، ئەوا لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە رێکەوتی 2 و 3/12/2025 لە مزگەوتی سەواف تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی کۆمپانیاکان ئەنجام دەدرێت".

راشیگەیاند "رۆژی سێشەممە تاقیکردنەوە وهەڵسەنگاندنەكە بۆ کۆمپانیاکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارە سەربەخۆی سۆران و زاخۆ ئەنجام دەدرێت، لە رۆژی چوارشەممە تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنەكە تایبەت دەبێت بە کۆمپانیاکانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی راپەرین و گەرمیان".

بەڕێوەبەرایەتییەكە داواشی لە سەرجەم کۆمپانیاکان كردووە کە لە رۆژی دیاریكراو ئامادەبن، بەپێچەوانەوە لە ئەگەری ئامادەنەبوونیان مافی چوونیان بۆ حەج نابێت.

سەبارەت بەو كۆمپانیایانەش كە ئێستا لە گەشتی عومرەن، بەڕێوەبەرایەتییەكە داوای لێ كردوون ئاگاداری مۆبایلەکانیان بن، چونکە وەک هاوکارییەک تاقیکردنەوەکان بە شێوەی ئۆنلاین بۆیان دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.