Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 16:11

دووبارە گۆڕانكاری بەسەر دەوامی بنكەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل كرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی چەند رۆژێك پێش ئێستا بەهۆی قەرەباڵغییەوە گۆڕانكاری لە دەوامی بنكەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل كرابوو، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئەمڕۆ یەكشەممە دووبارە گۆڕانكاری لە دەوامەكان كردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی قەرەباڵغییەوە لە ڕێکەوتی 15/9/2025 گۆڕانکاری بەسەر دەوامی بنکەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل كرابوو.

راشیگەیاند: بەهۆی نەمانی ئەو قەرەباڵغی و لۆدە زۆرە، لەمەودوا دەوامی بنکەکانی پشکنین ئاسایی دەبێتەوە و دەوامەكان بەمشێوەی خوارەوەی لێ دێت:-

پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی (سفر کیلۆمەتر و ئۆتۆمبێلی ژمارەکراو) لە هەرسێ بنکەکانی کەسنەزان گوێر و 32ی پارک بەیانیان ئەنجام دەدرێت.

پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی بەکارهاتوو تەنها لە بنکەی 32ی پارک بەیانیان ئەنجام دەدرێت و دەوامی دوای نیوەڕۆیان نامێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە بڕیارەكە لە ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێکەوتی 30/11/2025 دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.