Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 07:40

عێراق لەناو خاكی سووریا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد كە توانیویانە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنێكدا لەناو خاكی سووریا دوو بازرگانی نێودەوڵەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیر بكەن.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەر و كارتێكەرە عەقلییەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای نەهێشتنی ماددەی هۆشبەری سووریا، لە ئۆپەڕاسیۆنێكدا توانرا دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر لەناو خاكی سووریا دەستگیر بكرێت.

بڵاویشی كردەوە: لە ئۆپڕاسیۆنەكەدا بڕی 57 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لە جۆری حەشیش دەستی بەسەردا گیرا كە بازرگانەكان بەنیازبوون بیهێننە ناو خاكێ عێراقەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.