ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و توركیا له تاران جه‌خت له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی نێوانیان كرایه‌وه، له‌نێویاندا بریار له دروستكردنی هێڵێكی هاوبه‌شی شه‌مه‌نده‌فه‌ری بازرگانی درا كه وه‌كو رێڕه‌وێكی بارزگانی نێوان هه‌ردوو وڵات كار بكات له داهاتوودا.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئیران و توركیا ، عه‌باس عێراقچی و هاكان فیدان له دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوانیان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنی هێلێكی ئاسنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر وه‌كو رێڕه‌وێكی بارزگانی له نێوانیاندا كه هه‌ردوو وڵات به ئاسیا و ئه‌وروپا ببه‌ستێته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: هێڵه‌كه له داهاتوودا دروست ده‌كرێت و ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن كه دەروازەیەکی بازرگانی و ستراتیژی گرنگ ده‌بێت لە به‌یه‌كتر به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا به وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.