ئەمڕۆ یەکشەممە پۆلیسی هۆنگ کۆنگ رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوه كوشنده‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی باڵه‌خانه به‌رزه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی وانگ فۆك كه کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونه لە هۆنگ کۆنگ گەیشتە 146 کەس.
پۆلیسی هۆنگ كۆنگ راشیگه‌یاندووه، بەرپرسانی یەکەی ناسینەوەی قوربانیانی کارەسات تەرمی زیاتریان دۆزیوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی گەڕانەکەیان فراوانتر کرد بۆ سێ تاوەری دیکە لە کۆمەڵگەی وانگ فۆک.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی كاره‌ستبار له ئاستی جیهانی ، ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هۆنگ كۆنگ لە ساڵی 1980ەوە کوشندەترین ئاگرکەوتنەوە بووه لە باڵه‌خانه‌كانی نیشتەجێبوون لە جیهاندا .
لای خۆیه‌وه، تسانگ شوک ین، بەڕێوەبەری یەکەی پۆلیسی هۆنگ كۆنگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "تا پێشنیوه‌ڕی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه ژمارەی کوژراوان 146 کەسە".
ئاشكراشیكرد: ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی گیانله‌ده‌ستدان زیاتره له‌وه‌ی كه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن .
دەسەڵاتدارانی چین تیمێکی وردی لێکۆڵینەوەیان پێکهێناوه بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە.
کۆمیسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی هۆنگ کۆنگ 11 کەسی به‌هۆی په‌یوه‌ندی به ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ستگیر كردووه.
هه‌روه‌ها کونسوڵخانەی ئەندەنوسیا لە هۆنگ کۆنگ رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە لانیکەم حەوت هاووڵاتیی ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستداوە.
جگه له‌وه بەشی بیناسازی هۆنگ کۆنگ فەرمانی ڕاگرتنی کاتی کارکردنی 30 پڕۆژەی بیناسازی لە سەرتاسەری شارەکەی دەرکردووه.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.