سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری چیک کرد و لە دیدارەکەدا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 30ـی تشرینی دووەمی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ لوکاس گیوریچ، كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى چيك له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرییه‌کی بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسى هاوكارييه‌كانى كۆمارى چيكى بۆ هه‌رێمى كوردستان كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆمارى چيك، نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه كونسوڵى گشتيى نوێى كۆمارى چيك، وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشه‌که‌ی سه‌ر کێڵگه‌ی کۆرمۆر، خۆشحاڵيى خۆى به وه‌رگرتنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا و جه‌ختى له كاركردن بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه، به‌تايبه‌تى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له بواری ئابووریدا.
دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.