سەرۆک بارزانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی لەژێر ناونیشانی "زاخۆ دەخوێنێتەوە" کردەوە و لە پەیامێکیشدا ستایشی خەڵکی دەڤەرەکەی کرد و ڕایگەیاند، زاخۆ جێگەی هونەر و کەلتوور و مێرخاسی و كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تییه.
ڕۆژی یەکشەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2025، بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، یەکەمین خولی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ لەژێر ناونیشانی "زاخۆ دەخوێنێتەوە" کرایەوە و دواتر سەرۆک بارزانی بەشە جیاوازەکانی پێشانگەکەی بەسەرکردەوە.
لە میانەی بەسەرکردنەوەی پێشانگەکەدا، سەرۆک بارزانی خۆشحاڵی خۆی بە ئەنجامدانی ئەم چالاکییە ڕۆشنبیرییە دەربڕی و ڕایگەیاند: "سوپاسی خودا ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ڕۆژه خۆشانه، دوێنێ له جزیره و ئه‌مڕۆ له زاخۆ. ئینشائه‌ڵڵا خوا هه‌ر خێر و خۆشی بدات و هه‌ر كه‌یف بدات".
سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، کردنەوەی پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێب لە شاری زاخۆ جێگەی دڵخۆشییه‌كی مه‌زنه و هیوای پێشکەوتنی زیاتری بۆ شارەکە خواست.
سەرۆک بارزانی لە وەسفی شاری زاخۆدا گوتی: "زاخۆ جێی هونه‌ر و كه‌لتوور و مێرخاسی و كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تییه و زاخۆ هه‌ر زاخۆیه".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا و لە پەیامێکدا بۆ خەڵکی زاخۆ، سەرۆک بارزانی گوتی: "جارێك من گوتم زاخۆ ڕۆحی منه، جارێكی تر گوتم ئێوه دڵی منن، ئێوه نه‌ك هه‌ر ڕۆحی منن، بەڵکو ئێوه دڵ و ڕۆحی منن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.