Erbil 31°C دووشەممە 28 ئەیلوول 16:58

وەزارەتی کارەبا: گواستنەوەی گاز بۆ وێستگەکان دەستی پێ کردووەتەوە و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان دەستی پێ کردووەتەوە و دۆخی کارەبا ڕوو لە باشبوونە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاتژمێر 2:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2025، دەست بە گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە، دوای گەیشتنی گاز، وێستگەکانی کارەبا بەگەڕ خراونەتەوە و لە ئێستادا دۆخی کارەبا ڕوو لە باشبوونە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی کارەبا دڵنیایی داوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.